Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێگری له‌ فرۆشتنی مادده‌ قڕكه‌ره‌كان ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 111

24/09/2019

Alternate Text
+ -

هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ بنه‌بڕكردنی مادده‌ قڕكه‌ر و زیانبه‌خشه‌كان له‌ سلێمانی زیاتر ده‌كرێت و رێگه‌ش نادرێت هیچ دوكان یان نوسینگه‌یه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت مامه‌ڵه‌ به‌ ده‌رمان و مادده‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌وه‌ بكات.

ئه‌مرۆ ٢٤ی ئه‌یلول دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی سلێمانی و ‌نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری و كشتوكاڵ و خۆپاراستنی ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو، تێیدا به‌ وردی باس له‌‌و كارانه‌ كرا كه‌ به‌هه‌وڵی هه‌مو لایه‌ك ئه‌نجامدراوه‌ بۆ بنه‌بڕكردنی ماده‌ی قڕكه‌ری مێروو، باس له‌وه‌ش كرا كه‌ رێگای پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ هه‌ر كۆمپانیا و نوسینگه‌یه‌ك كه‌ خوازیاره‌ ماده‌ی قڕكه‌ری مێروو هاورده‌ بكات یان بیفرۆشێت. له‌م رووه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی بڕیاریدا هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پێدانی مۆڵه‌ت له‌ ناو به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بكرێته‌وه‌ و به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان مۆڵه‌ت بداته‌ كۆمپانیاو نوسینگه‌كان، هاوكات بڕیاردرا ئه‌و شوێنانه‌ی داوای مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن ته‌واوی رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانیش كه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژینگه‌ی سلێمانییه‌، جێبه‌جێ بكه‌ن.

بێستون عه‌لی- سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان ئاشرایكرد له‌ ماوه‌ی رابردوودا بڕێكی زۆر ده‌رمانی كشتوكاڵی و ماده‌ی قڕكه‌ری مێروویان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بوون و  قه‌ده‌غه‌كراو بوون، وتیشی: رێگه‌ به‌ هیچ كۆمپانیا یان نوسینگه‌یه‌كی كشتوكاڵی ناده‌ین به‌بێ مۆڵه‌ت و بوونی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی كار بكات و له‌م رووه‌شه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی زۆر باش گه‌یشتوین.

هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ چۆنێتی له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌رمان و مواده‌ قڕكه‌ره‌ نایاساییانه‌ كرا كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ بۆئه‌وه‌ی به‌جۆرێك له‌ناوببرێن لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی نه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ وه‌كو ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی سوپاسی كۆمپانیای (لاڤارج)ی فه‌ره‌نسی كرا كه‌ هاوكاربووه‌ بۆ سوتاندنی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمان و ماده‌ زیانبه‌خشانه‌ له‌ ناو سوتێنه‌ری تایبه‌تیدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP