Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئەمریکی جەخت لە پاراستنی سەقامگیری عێراق دەکەنەوە

کوردستان

بینراو 38

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمریکى لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوى عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ گریگۆرى کوودەر، بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمریکى لە عێراق کۆبووەوە  گفتووگۆیان لەبارەی دۆخى ئاسایشى ناوچە کێشە لەسەرەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى عێراقیان کرد.

نێچیرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە لە هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێویستیی بەشداریى هێزەکانى ئەمریکا لە میکانیزمى هاوبەشى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى و رووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر کردەوە.

 هاوکات سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ستایش و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ یارمەتى و پشتگیریى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان بۆ تێکشکاندنى داعش دووپاتکردەوە و بەردەوامیى بەشداریى ئەمریکاى لە پرۆسەى یەکخستنى پێشمەرگە و چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە بە پێویستزانى، سوپاسى ئەو هاوکارى و یارمەتییانەشی کرد کە تا ئێستا لەمبارەیەوە پێشکەشی کوردستانیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمریکی لە عێراق، رایگەیاند، پشتگیرى لە  سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و لە هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یەکخستنى پێشمەرگە و پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە  دەکەین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP