Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌ولێر... لە رووداوێكدا كه‌سێك دایكی خۆی كوشت

کوردستان

بینراو 228

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كەسێك لە گوندی مۆرتكە دایكی خۆی كوشتووە و دوای هەڵاتنی بۆ ناوچەكانی سنووری موسڵ توانرا دەستگیر بكرێت.

نەقیبی پۆلیس فەرمان عەبدوڵڵا محەمەد، ئەفسەر لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو راگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی مۆرتكە، ئێمەش دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداو.

وتیشی، دەركەوت كەوا كەسێك بە ناوی (خ.ا.ڤ) تەمەن (۱۹) ساڵ، بەڕەگەز عەرەب هەڵساوە بە كوشتنی دایكی خۆی بە ناوی (سندوس ئەحمەد)، بە داخەوە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداو گیانی لە دەست داوە.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، دوای ڕووداوەكە تۆمەتبار ڕادەكا بۆ شارەدێی شەڕگات سەر بە پارێزگای موسڵ، بەڵام دواتر توانرا بهێنرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

جه‌ختیكرده‌وه‌، “پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا، بەڕێزیان بڕیاری دا بە بەندكردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤۰٥) لە (ی.س.ع".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP