Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شایان عەسکەری: ١٣ ملیۆنم نییە تا بیده‌م به‌ دادگا

کوردستان

بینراو 546

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەسەر ناوزڕاندنی دوو کەس، دادگای هەولێر بە بڕی ١٣ ملیۆن دینار سزای یاسایی بەسەر پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان دەدات  و پەرلەمنتارەکەش رایگەیاند، ١٣ ملیۆن دینارم نییە بیدەم بە دادگا دەبێت ماوەکەم بۆ درێژ بکرێتەوە.

شایان عەسکەری ئەندامی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادوەر دەبێت لە ماوەی حەوت رۆژدا پارەی سزاکەم بدەم بەڵام ئەو بڕە پارەیەم پێ نییە و و دەبێت درێژبکرێتەوە بۆ دوو مانگی تر، بە مووچەکەم پارەکە  رادەستی دادگا دەکەم.

باسی لەوەشکرد، ئامادەم پارەکە بدەم و تانە لە بریاری دادگا نادەم بەڵام من گلەییم لە دادوەرەكان نییە، بەڵام بڕیارەكە نادادپەروەرانەیە و دەستی حزبی لە پشتەوەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ٢٥/٣/٢٠١٨ شایان عەسكەری وەك پزشكێكی نەخۆشخانەی نانەكەلی لەسەر دواكەوتنی مووچە بەشداری خۆپیشاندانێكی كرد ‌و لەگەڵ دووكەس بوو بە كێشەیان، شایان وێنەی ئەو دوو كەسەی بڵاوكردەوە، ئەو دوو كەسە بە تۆمەتی ناوزڕاندنیان لە دادگا سكاڵایان لەسەری تۆمار كرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP