Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەقینەوەیەک لە عەفرین ١٦ قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان

بینراو 53

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە شارەدێی جندریسی سەر بە قەزای عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکرا و تەقییەوە و پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژران ١١ دیکەشبریندار بوون.

لە هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵدا هاتووە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکراو لە شارەدێی جندریسی سەر بەقەزای عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ١١ دیکەش ڤریندار بوون.

باس لەوەشکراوە ، لە لایەکی دیکەوە لە پەلامارێکی هاوشێوەدا کەسێک لە ناوچەی ئەختەرین سەر بەقەزای عەزاز بریندار بوو، بەو هۆیەشەوە لە هەردوو رووداوەکە زیان بە باڵەخانەو خانوەکانی ئەودەورو بەری رووداوەکە گەشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠١٨، چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد بە هاوکاری سوپای تورکیا، دوای نزیکی دوومانگ لە شەڕ و پێکدادان، کۆنتڕۆڵکردنی عەفرینی ڕاگەیاند و تا ئێستا شارەکە لەژێر کۆنتڕۆلی ئەو هێزانەدایە، لەو ڕۆژەشەوە چەندین تەقینەوە تیایدا ڕوویداوە و دواترینیان تەقینەوەی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە بوو کە لە نزیک بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP