Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی داخستنی ته‌وارییه‌كه‌ی سلێمانی

کوردستان

بینراو 1177

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی داخستنی ته‌وارییه‌كه‌ی سلێمانی بڵاوبووه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام پزیشكێك ته‌ئكید له‌ داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ داخستنی ته‌وارییه‌كه‌ی سلێمانی ( فریاكه‌وتن) ده‌كه‌ن دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌نده‌كان ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بڕیاره‌ چه‌ند به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ نۆژه‌نبكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر بودجه‌مان بۆ ته‌رخان بكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دكتۆر فایه‌ق گوڵپی  به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، بڕیاری داخستنی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وارییه‌كه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ دراوه‌ .

وتیشی، ته‌نانه‌ت له‌و بڕیاره‌دا پرس و راوێژ به‌ پزیشكه‌كانی سلێمانیش نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوای كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار چه‌ندین جار ده‌نگۆی داخستنی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وارییه‌كه‌ی سلێمانی بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP