Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو کەس بە هەشت کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 113

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی گومركی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، دوو كەسیان دەستگیركردووە کە بڕی هەشت کیلۆ ماددەی هۆشبەرییان پێبووە، بەتەمابوون بهێننە ناو هەرێمی كوردستان.

ئاسایشی گومركی ئیبراهیم خەلیل ئاماژەی بەوەکردووە، "دوو كەسەکە کە دەستگیرکران لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل،بەنیازبون هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە توركیاوە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە بهێننە ناو هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا، دەستبەسەر بڕی هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە لە جۆری شیشە و كریستاڵ، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکان دەستگیركراون، رەوانەی ئاسایشی گشتی دهۆك كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP