Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی كاره‌با ناتوانێت جه‌نجاڵی ستوونه‌كانی كاره‌بای شه‌قام و كۆڵانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات

کوردستان

بینراو 22

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە کارنامەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا چاکسازی و پڕۆژەیەک بۆ شاردنەوەی کێبڵەکانی کارەبا بوونی نییە.

 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا شتێك نییە بەناوی پڕۆژەیەک بۆ چاکردن و شاردنەوەی کێبڵی کارەباکان بەتایبەت ئەوانەی ناو گەڕەکەکان، چونکە بودجەیەکی گه‌وره‌ی پێویسته‌.

روونیشکردەوە، لەکارنامەی وەزارەتی کارەباشدا دوای ئەوەی بودجەی کارەبا دەستینشان دەکرێت بە پێی ئەو بڕە پارەیەی کە دادەنرێت کاروباری کارەبای هەرێمی کوردستان و خاڵەکانی ناو کارنامەکەی پێ چاکدەکرێت.

روونیشیکردەوە، داهاتی کارەبای نیشتیمانی کە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت تەنیا لە ٨٪ ی بۆ وەزارەتی کارەبایە کە بۆ چاکردنی خێرا بەکاریدەهێنین لە کاتی بوونی کێشەدا، ئەوەی دیکە دەچێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، کاتێک بمانەوێت سیستەمێک بۆ شاردنەوەی کێبڵەکانی کارەبا بکەین، دەبێت هەموو شەقامەکان و هەڵبدریتەوە  ئەوەش بوودجەی خۆی دەوێت و پارەی یەک مەتریش لە کێبڵی ژێر زەوی بەرامبەری ٢٠ مەتری کێبڵی بەستراوەیە بە ستونەکانی کارەبای شەقامەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کێبڵی کارەبای بەستراوەی نێوان ستوونەکان قەرەباڵغیەکی زۆر بە خۆیەوە دەبینێت بووەتە سیمایەکی ناشرین بۆ شەقامەکان.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP