Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راپەڕین... بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژراو دووانی دیکەش برینداربوون

کوردستان

بینراو 128

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپەرین راگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە سنوری ناحییەی سەنگەسەر کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

رائید شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە سنوری ناحییەی سەنگەسەری سەر بە قەزای راپەڕین کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

لە بارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر٣:٠٠ بەهۆی کێشەی پوش پاوەن شەڕ لە نێوان دانیشتوانی گوندی (دەشتێوان و قەڵاتوکان)ی سەر بە ناحییەی سەنگەسەر.

وتیشی، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و دوو بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لە ئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP