Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فیفا لە رۆناڵدۆ توڕەیە

وەرزش

بینراو 337

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەهۆی ئامادەنەبوونی لە ئاهەنگی خەڵاتەكانی زەبێستی ٢٠١٩، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەرپرسانی فیفای تووڕە كردووە.

لە ئاهەنگی ئاشكرا كردنی براوەكانی خەلاتی زە بێست بۆ ساڵی ٢٠١٩ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس بەشداری نەكرد لە كاتێكدا یەكێك لە پاڵێوراوەكان بوو بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان.

رۆژنامەكانی ئیتالیا باس لەوە دەكەن كە رۆناڵدۆ بێئەوەی هیچ پاساوێكی روونی هەبێت ئامادەی ئاهەنگەكە نەبووە، ئەوەش بەرپرسانی فیفای تووڕە كردووە.

رۆژنامە ئیتاڵیەكان باس لەوە دەكەن ماڵی رۆناڵدۆ لە تۆرینۆ لەگەڵ ئەو شوێنیە ئاهەنگەكەی لێبووە لە شاری میلانۆ تەنها دوو كاتژمێرە بە ئۆتۆمبێل.

هەرچەندە لە ئاهەنگەكەدا ناوی وەك یەكێك لە باشترینەكانی ساڵ ناوی هێندرا بەڵام براوەی خەڵاتەكە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارشەلۆنەی ئیسپانی  بوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP