Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فازڵ میرانی: نابێت یه‌كێتی و پارتی وه‌ك نه‌وه‌ده‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن

کوردستان

بینراو 161

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێمان باشە زۆنەكان بكەینە یەك، ببێتە زۆنێكی زەیتونی كوردستانی بۆ هەموو كوردستان.

فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، ئێمەی كورد بە گشتی و پارتی و یەكێتی بەتایبەتی نابێت بە میزاج و كردار و پەرچەكردار سیاسەت بكەین، ناشبێت بەشێوەی نەوەدەكان بیربكەینەوە و مامەڵە لەگەڵ یەكتر بكەین.

وتیشی،” لەگەڵ وشەی ڕێگرتن نیم لە مەحمود سەنگاوی، بەڵكو ئەوەی ئاگادارم دەڵێن كاك مەحمود تەحەمولی نەكردووە تا پەیوەندییەك بكرێت، گوایە قافڵەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی لەگەڵ بووە، ڕاستە كاك مەحمود پێشتر هەندێك قسەی كردبوو ئێمە هەموومان پێی ناڕەحەت بووین بەندەش، بەڵام بەرژەوەندی هەردوولامان و كوردستان و خوێنی شەهیدەكانمان لە ئێمەی ئەشخاس گرنگترە".

روونیشیكرده‌وه‌، لەراگەیاندنەكانەوە گوێم لێبووە، گوایە یەكێتی لەحكومەت دەكشێتەوە، یان شەڕی براكوژی دەست پێدەكاتەوە، یان هەندێك نەفام و كاڵفام كە رەنگە دەستی خەڵكی تری تێدابێت تەقەیان لەبارەگای لقی چوار لەسلێمانی كرد و تەقەیان لە كۆمیتەیەكی یەكێتی كرد لەهەولێر كە خۆشبەختانە هەردوولایان گیراون، جا ئەمانە هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە ئەم دوو حزبە ئەزمون دیدەن و بەرپرسیارێتی لەوە گەورەتریان لەسەر شانە و شتێكی گەورەیان بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ كە فیدڕاڵی كوردستانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP