Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ یادی ریفراندۆمدا له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 34

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەرۆكی پەرلەمان به‌بۆنه‌ی دووه‌م ساڵیادی ریفراندۆم سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

بەپێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دوه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ریفراندۆم) كه‌ له‌ ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجامدرا وتارێک دەخوێنێتەوە.

هەر کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌كانى (٨٧، ٨٨، ٨٩، ١٢٥)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ئەنجامدەدرێت

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP