Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقاف: هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەی ژن و مێرد دراما دۆبلاژكراوەکانن

کوردستان

بینراو 267

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەكات و داوای سنووردار كردنی دراما دۆبلاژكراوەكان  دەكات.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆری میدیایی بینەر گەیشتووە ئامژە بەوە دەکات، "یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی دیاردەی جیابوونەوە پەخشكردنی ژمارەیەكی زۆری درامای دۆبلاژكراوی بیانییە بەتایبەتی دراما توركییەكان كە بەهەموو پێوەرێك دوورن لە ئاداب و كولتووری كوردەواری".

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، "وەزارەت پێشنیاز دەکات پەخشكردنی سەرجەم دراما دۆبلاژكراوەكان لە تەلەڤزیۆن سنووردار بكرێ‌، بەشێوەیەك هەر درامایەك لەگەڵ ئادابی كوردەواری نەیەتەوە رێ‌ لە پەخشكردنی بگیرێ و داواش دەکات وەزارەتی ڕۆشنبیری لەو بارەیەوە بڕیار بدات‌".

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP