Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: هیچ كەسێك بەهێزی عەسكەری ناتوانێت ببێتە خاوەنی خانەقین

کوردستان

بینراو 59

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەیەکەدا لەبارەی خانەقینەوە رایگەیاند، بەجەبەروتی بەعس خانەقینمان لەدەست دەرنەچوو، بۆیە مەحاڵە بەهیچ شتێك خانەقین، لەدەست كورد دەربچێت، هیچ كەسێك بەهێزی عەسكەری ناتوانێت ببێتە خاوەنی خانەقین.

ئێوارەی دوێنێ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەهۆڵی كەلتوری خانەقین، بەئامادەبونی مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، لە كۆڕێكی كراوەدا، مامۆستایانی كۆلێژەكان‌و سەرپەرشتیاران‌ و مامۆستایانی پەروەردەی خانەقین، كۆبووه‌وە.

لەسەرەتای کوبوونەوەکەدا مەلا بەختیار بۆ ئامادەبووانی ناو کووبونەوەکەی راگەیاند، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخێكی باش نییە‌و هەموو ئەو راپەڕینەی كە ناویاننا بەهاری عەرەبی، نەیتوانی سیستەمەكان، لەسیستەمێكی خراپ‌و دژە دیموكراسییەوە بگۆڕێت بۆ دیموکراسی.

هۆکاری سەرنەکەوتنی راپەڕینی بەهاری عەرەبی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئاستی تێگەیشتنی وڵاتان‌و رای گشتی عەرەبی، هێشتا نەگۆراوە لەتێگەیشتنی رابردوو بۆ تێگەیشتنی ئێستا‌و ئاییندە. لەكاتێكدا دیموكراسی پێویستی بەپێگەیشتن‌و زەمینەسازییە، و شەپۆل شەپۆلی جیهانگیری بەرەو وڵاتانی ئێمە دێت.

هاوکار لە کوۆبوونەوەکەیدا رایگەیاند، دەشبێ‌ بزانین خانەقین، كەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان لەم پرۆسەیەدا، جیاوازن لەشارو ناوچەكانی تری كوردستان، لەبەرئەوەی لەوێ‌ ئیشەكان ئاسانترەو لێرە قورس‌و گرانترە.

مەلا بەختیار خەجتیشیکردەوە، ئەم خانەقین‌و خاكەش هی كوردە، هی خاوەنەكەیەتی، بەجەبەروتی بەعس خانەقینمان لەدەست دەرنەچوو، بۆیە مەحاڵە بەهیچ شتێك خانەقین، لەدەست كورد دەربچێت لەبەرئەوە ئەگەر بارودۆخ هەرچۆنێك خراپ بێت، لەناسنامەدا شوناسی خانەقینی كوردستانی ناگۆڕێت‌.


باسی لەوەشکرد، كەس خۆی چەواشە نەكات‌و هیچ كەسێك بەهێزی عەسكەری ناتوانێت ببێتە خاوەنی خانەقین ، یەکێتیش ناتوانێت بە هێزی عەسكەری هەمیشە ئاگامان لەویژدانی خەڵك بێت.
لە کۆتای قسەکانیشیدا ئاماژەی بەوە کرد، ساتی هاتنە ناو خانەقین لەكاتی پرۆسەی ئازادی، سەلماندوویەتی كە بەیەك سات، ٣٥ ساڵ تەعریب لەویژدانی خەڵكدا نەما‌و كۆتایپێهات.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP