Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بارزانی: سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌

کوردستان

بینراو 55

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوو ساڵ پێش ئێستا حیزبه‌ كوردییه‌كانی باشوری كوردستان كه‌ ئه‌و كات له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدابوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بڕیاریاندا رۆژی ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ وه‌ك رۆژی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.


مه‌سعود بارزانی، له‌ دووه‌مین ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی تایبه‌ته‌ و سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌.

بارزانی، له‌ تویتێكدا، ئه‌مڕۆ ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩، وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ رۆژێكی تایبه‌ت وه‌سف ده‌كات، رێز و سڵاویش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌نێرێت، كه‌ هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌.

رۆژی ٢٥ی ئه‌یلووی ٢٠١٧، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و تێیدا نزیكه‌ی ٩٣%ی به‌شداربووان به‌ به‌ڵێ ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP