Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڕێك جگەرو مریشكی بەستوو لە پینجوێن لەناوبران

کوردستان

بینراو 71

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەست بەسەر بڕێك مریشك و جگەری بەستوودا گیرا كە خاوەنەكەی بەنیاز بوو بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، "لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو بڕی ٣٥٠ كیلۆگرام مریشك و جگەری بەستوو لەناوبران كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات".

ئاماژەی بەوش کردووە، "هاوردەكردنی جگەر و مریشك رێگەپێدراونیە و هەربۆیە دەستی بەسەردا گیرا و دوای رێكارە یاسایییەكانیش لەلایەن لیژنەكانەوە لەناوبران".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP