Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مەریكا هاوڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ عێراق

عێراق

بینراو 19

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ عێراق، جارێكی دیكه‌ داوای له‌ هاوڵاتیانی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا، هۆشداریشی داوه‌ته‌ هاوڵاتییه ئه‌مەریكییه‌كان كه‌ له‌ عێراقن زۆر به‌ ئاگاوه‌ جموجۆڵ بكه‌ن، به‌هۆی ناله‌باری دۆخه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشیی تیرۆرستی له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌واندا.

ئه‌م هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ عێراق له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج.

هه‌رچه‌نده‌ دواتر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیكردبوویه‌وه‌ هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌مەریكی كرابێته‌ ئامانج، به‌ڵام دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP