Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەلعەرەب: حکومەت توانای پێدانی مووچەی کارمەندانی نامێنێت

کوردستان

بینراو 194

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی لە راپۆرتێکدا، بڵاوی کردووەتەوە، کە حکومەتی عێراق توانای پێدانی مووچەی کارمەندانی نامێنێت، چونکە بڕی قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی بەردەوام زیاد دەکات.

رۆژنامەی ئەلیکترۆنیی (ئەلعەرەب) راپۆرتێکی لەبارەی بارودۆخی ژیانی گەلی عێراق و دزیی و تاڵانیی حزب و بەرپرسەکانی ئەو وڵاتە، بڵاو کردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "حکوومەتی عێراقی ژمارەی راستەقینەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئاشکرا ناکات، کە بە گوتەی ئەحمەد جبوری، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمان تەنیا قەرزی دەرەکیی عێراق دەگاتە ١٢٥ ملیار دۆلار".

له‌مباره‌شه‌وه‌ مونقیز داغر، پسپۆڕی بواری ئاماری عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، "ئەو بڕە پارانەی لە ٢٠٠٣ـەوە لە لایەن حکومەتەکانی عێراقەوە بە هەدەر دراون، دەگاتە یەک تریلیۆن دۆلار (هەزار ملیار دۆلار)، لە کاتێکدا هیچ پرۆژەیەکی گەورەی ئەنجام نەداوە".

هه‌روه‌ها ئاماژە بە راپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی کراوە، کە رایگەیاندووە، "عێراق لە بودجەی گشتیی وڵات بۆ ساڵی ٢٠١٩، بڕی ١٥ ملیار دۆلاری بۆ دانەوەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان تەرخان کردووە، بەڵام روون نییە ئەو بڕە قەرزەی داوەتەوە یان پارەکە بەملاو بەولادا خەرج کراوە".

رۆژنامەکە ئاماژەی بە لێدوانی پەرلەمانتارانی عێراق کردووە، کە ئاشكرایان کردووە، "بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو دەگاتە ١٢٠ ملیار دۆلار و بە رێژەی ٥٠٪ش کورت دەهێنێ و دواجار حکومەتی ئەو وڵاتە ناتوانێ مووچەی فەرمانبەر و کارمەندانی بدات".

لەبارەی هۆکاری دیارنەمانی پارەی عێراق، رۆژنامەی ناوبراو لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە دزیی حزبەکان کردووە، "حزبە عێراقییەکان لێژنەی داراییان پێک هێناوە، کە ئەرکی ئەو لێژنەیە کۆکردنەوەی پارەیە لەو پرۆژانەی دەوڵەت رایاندەگەیەنێ".

لە کۆتاییدا ئاشکراشیکردووە، "پەرلەمانتارانی حزبە عێراقییەکان گوشار دەخەنە سەر فەرمانگەکانی حکومەت بۆ ئەوەی تەندەر و گرێبەستەکان بدەنە کۆمپانیاکانی حزبەکانی ئەوان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP