Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی و یاریده‌ده‌ری وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 40

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مارشال بیلینگسلى، یاریده‌ده‌ری وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکى بۆ کاروبارى نەهێشتنى پارەدارکردنى تیرۆر، بۆ لەناوبردن و نەهێشتنى یەکجاریى داعش و بیرى تیرۆرستى و توندڕەوانە، جەختیان لە پێویستیى وشککردنى سەرچاوەى داراییى داعش و رێگریکردنى تەواو لە بزاوت و چالاکییە داراییەکانى و مەترسیى سەرهەڵدانەوەیان کردەوە و بۆ ئەم مەبەستە هاوکارى و هەماهەنگیى زیاترى نێودەوڵەتییان بە پێویست زانى.

وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥/٩/٢٠١٩ لە هەولێر، هه‌ردوولا پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ وەبەرهێنەرانى بیانى و پێشکەشکردنى ئاسانکارى تایبه‌ت به‌و پرسه‌ تاووتوێكرد.

پێشخستنی سیستەمى بانك و بانکدارى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى و بەستنەوەیان بە جیهان گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها هاوکارى و هەماهەنگیى بانکى نێودەوڵەتى بۆ باشترکردنى کەرتى ئابوورى و بانک لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ئابووریى عێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى و کەرتى وزەیان بەتایبەتى، تاووتوێ كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کۆنسولى گشتیى ئەمەریکا و شاندێکى یاوەریشیان بەشداربوون، گفتوگۆى حکوومەتى هەرێمى کورستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بارزگانیى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆى هەردوولا بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP