Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایش سزادانی سێ كه‌سی راگه‌یاند

کوردستان

بینراو 200

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور رایگەیاند، لە دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/٢  سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزادراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوه‌، " هێزه‌كانمان له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور سێ کەسیان بەپێی ماددەی ١٤ی هۆشبەر دەستگیرکردوە و دوێنێ سێشەممە لە دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/٢ سزادراون".

روونیشیكرده‌وه‌، یەکێک لە تۆمه‌تبارەکان سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە و دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش هەریەکەیان بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP