Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە هەرێم

کوردستان

بینراو 1876

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی لەدەرەوەی وڵات و لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە بڕی ٨ ملیۆن دیناریی پێدەدرێت.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەدەکات، "لەبەرنامەی وەزارەتی کار و کاروبار بۆ پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە پرۆژەیەک ئەنجام دەدەن، ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوە(یەکێتی ئەوروپا) دەگەڕێنەوە و بڕەکەشی ٨ ملیۆن دینارە".

عەلی عەباس جەهاکیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش رایگەیاند، "وەزارەتەکەیان توانیویەتی بەشێک لە بەرنامەی کاری قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروبار تەرخان بکات  بۆ ئەوانەی کە لەدەرەوەی وڵات واتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێنەوە".
باسی لەوەشکردووە، "ئەوانەی دەگەڕینەوە سودمەند دەبن لەسەرجەم قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی عێراق".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP