Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رێگه‌ نادات گوڵ به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوادا دابه‌شبكرێت

کوردستان

بینراو 122

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی بی ئێم سی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌ك و دابه‌شكردنی گوڵ به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا داوای مۆڵه‌تی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی كرد، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ره‌تیكرده‌وه‌ رێگه‌بدات گوڵ به‌سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوادا دابه‌شبكرێت.

له‌ سه‌ردانێكیاندا ستافی كه‌ناڵی بی ئێم سی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ به‌رنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ دۆخی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و دابه‌شكردنی گوڵ به‌سه‌ریاندا له‌ پای ئه‌و ماندووبوون و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رێگری له‌ ستافی بی ئێم سی كرا و رێگه‌ نه‌درا گوڵ به‌سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوادا دابه‌شبكه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP