Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە: له پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین

کوردستان

بینراو 69

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩،  سیروان بارزانی, سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە نزیکەوە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە شۆڕش ئیسماعیل, وەک وەزیری پێشمەرگە کرد و هیوای خواست لەو ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت.
لە دیدارێکدا، کە سەربەست لەزگین, بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای سەربازی ئامادەیبوون، بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین و هەوڵدەدەین ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە نەهێڵین. ڕوونیشیکردەوە؛ بۆ گەیشتن بە ڕاستەڕێگەی پرسی خۆ ڕێکخستنەوە  پێویستیمان  بە کۆدەنگی و تێگەیشتنی نیشتیمانیانەی هاوبەش هەیە .

لە کۆتاییدا بەوردی تاوتوێی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیا جیاکان کرا هەمووان هاوڕا بوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و بیری توند ڕەوانە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP