Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا

کوردستان

بینراو 54

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، به‌گشتی سیاسه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ند هاوكاری و هه‌ماهه‌نگدیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

ئه‌مڕۆ شاندێكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەباس علوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان کۆبوونەوە.

دوای کۆبونەوەی نێوانیان حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند،" گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م وه‌رزش له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم كرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "حكومه‌تی ناوه‌ند ئێستا به‌ گشتی سیاسیه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌، هه‌رێمی كوردستانیش له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی له‌گه‌ڵ بەغدا، به‌گشتی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گیروگرفته‌كانه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP