Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ كه‌س به‌تۆمه‌تى كوشتنى هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركران

کوردستان

بینراو 141

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى كه‌سێك له‌ شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رۆژانی ١٨ بۆ ٢٤ی ئه‌م مانگه‌، سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه‌ تۆمه‌تى كوشتنیان له‌سه‌ره‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌ساڵى ٢٠١٦دا هاوڵاتییه‌ك له‌ناو شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كوژراوه‌ و ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌ستگیركراون.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ بۆ هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP