Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مریكا پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات

کوردستان

بینراو 210

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئه‌یلول مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە مارشال  بيلينگسلى، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر.

لە دیدارێکدا، کە ستیڤن فەیگن، کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، یاریدەردەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، کە هەرێمی کوردستان لە گەشەکردنێکی بەردەوامدایە و ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش ئامادەیە پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، بەتایبەتیش لە بواری رێکخستنەوە و پەرەپێدانی سیستەمی بانکی.

جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردن و چاکسازیکردن لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کرده‌وه‌.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری ئابووری، کە ئامانجی ئەوەیە ئابووری هەرێمی کوردستان هەمەچەشن بکرێت و تەنیا پشت بە یەك سەرچاوەی داهات نەبەسترێت.

لە بارەی پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدرالیش روونیکردەوە، کە گفتوکۆکان لە سەر چەند ئاستێك بەردەوامن و بە باشی بەڕێوەدەچن، بەو ئومێدەی بگەینە رێککەوتنێك کە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبن.

دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت وەك هەرێمێکی فیدراڵی دانپێدانراو لە دەستوور، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP