Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شایان عەسکەری: بەهۆی کەمی دەرمانەوە چەند کارمەندێكی نەخۆشخانەی هیوا سزادراون

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێكی لێژنەی تەندروستی هۆکاری رێگەپێنەدانی کەناڵی بی ئێم سی بۆ گوڵبەخشین بە کارمەندەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ شاردنەوەی سزادانی کارمەندەکان بە هۆی کەمی دەرمانەوە.

شایان عەسکەری، ئەندامی  لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، رێگەپێنەدانی كه‌ناڵی بی ئێم سی بۆ ناو نەخۆشخانەی هیوا بە هۆی سزادانی ئەو چەند کارمەندەوەیە کە سزادراون بە دیارنەمان و کەمی دەرمان لە ناو نەخۆشخانەکەدا.

باسی لەوەشکرد، رێگریکردن لەبی ئێم سی لەپێناوی ئاشکرا نەکردنی ئەو راستییانەیە کە له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا روویداوە و به‌و هۆیه‌وه‌ كارمه‌نده‌كان سزادراوه‌ن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ تیمی کەناڵی بی ئێم سی سەردانی به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی یان كرد بە مەبەستی مۆڵەتدان بە گوڵ بەخشین بۆ کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە و دەستخۆشیلێکردنیان ، بەڵام مۆڵەتیان پێنەدراو و لەلایەن کەسیکی پێیان وتراوە ئەو کارە جێبەجێ نابێت.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP