Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی: داعش هیشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە

کوردستان

بینراو 47

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بۆ سەقامگیریی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەربارەی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا. هەروەها جەخت لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا، بە تایبەتیش لە بواری راهێناندا.

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بۆ سەقامگیری، ستایشی هەماهەنگی باشی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکرنی ھاوپەیمانان بۆ ھاوکاریکردنی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو هۆکارانەی بوونەته‌ هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا ماون. بۆیە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP