Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: كاتی ده‌وام ته‌واو بووه‌ و وه‌ڵامتان ناده‌مه‌وه‌

کوردستان

بینراو 78

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌درا ستافی  كه‌ناڵی بی ئێم سی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بكات و وه‌ك ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ كاره‌كانیان گوڵ بده‌ن به‌ كارمه‌نده‌كانیان، لای خۆیه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت،  


محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی  تەندروستی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئاگادارنیم بە چ هۆکارێک رەتکراونەتەوە، بەڵام هەر کەسێک و لایەنێک و کەناڵێک بچێت بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر و نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دەبێت مۆڵەت لە بەڕێوبەری تەندروستی ئەو شارە وەربگرێت.

لەوەڵامی قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیدا، کەناڵی بی ئیم سی پرسیاریکرد،ئەی بۆ رێگری لە ئێمە کراوە لە کاتێکدایە داوای مۆڵەتمان کردووە؟  وتەبێژیش بەم شێوازە وەڵامی داینەوە، ئێستا کاتی دەوام تەواو بووە و دەبێت سبەینێ پەیوەندی بە د.سەباح بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانیەوە بکەم و لە هۆکارەکەی بکۆڵمەوە و ئێستا ناتوانم پەیوەندی پێوە بکەم.

ئەوەش لە کاتێکدایە کەناڵی بی ئیم سی لە کاتژمێر ٤:٣٠ی دوانیوەڕۆ پەیوەندی دەکات بە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیەوە وەڵامی ئەویش بەم شێوازە دەبێت،" سبەێنی وەڵامتان دەدەمەوە و ئێستا کاتی دەوام تەواو بووە".

هاوکات هەر ئەمڕۆ کەناڵی بی ئیم بە مەبەستی گوڵبەخشین بە کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا سەردانی نوسینگەی  بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی-یان کردووە  بۆ مۆڵەتبەخشێن پێیان بەڵام مۆڵەتیان پێنەدراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP