Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەنتەری میترۆ: جیاكاری له‌ نێوان میدیاكاندا ده‌كرێت بۆ رووماڵكردنی نه‌خۆشخانه‌ و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان

کوردستان

بینراو 55

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان  جیاکاری دەکرێت لە نێوان کەناڵەکانی راگەیاندن لەبەرامبەردا ئەرکی میدیایە مافی خۆیان وەربگرن و سکاڵا تۆماربکەن لەهەر دەزگایەک یان شوێنێک کە رێگریی لە زانیاری پێدان دەکەن.

دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، بەداخەوە لە کوردستان بۆ بەشێک لە کەناڵەکان ئاسانکاری و بۆ بە شێکیان رێگری دەکرێت لە وەرگرتنی زانیاری، کە بە پێی یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ لەهەرێمی کوردستان رۆژنامەنووسان مافیان لە بەدەستهێنانی زانیاری هەیە.

باسی لەوەشکرد، رێنگەنەدانیش بە کەناڵی بی ئیم سی بۆ نەخۆشخانەی هیوا ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆ بەشێکە رێگەپێدراوە بۆ بەشێکیش لە کەناڵەکان وەرگرتنی زانیاری رێگەپێدراو نیە، ئەگەر سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن ئێمە پاڵپشتیتان لێدەکەین، چونکە مافێکی یاسای هەر کەناڵێک و رۆژنامەنوسێکە کە رێگری لێکرا بۆ دەستکەوتی زانیاری سکاڵا تۆمار بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ تیمی کەناڵی بی ئێم سی سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی سەباح هەورامی-یان کرد بە مەبەستی مۆڵەتدان بە گوڵ بەخشین بۆ کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە و دەستخۆشیلێکردنیان ، بەڵام مۆڵەتیان پێنەدراو و لەلایەن کەسیکی نوسینگەکەوە پێیان وتراوە ئەو کارە جێبەجێ نابێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP