Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرپرسێک لە سلێمانی رەتیدەکاتەوە پاسپۆرتی تایبەت وەربگرێت

کوردستان

بینراو 278

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیدەکاتەوە ببێتە خاوەنی پاسپۆرتی vip


لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لەسەر پشکی فراکسیۆنی گۆڕان لەو پۆستەدایە، ڕایگەیاند "ئاماژە بە ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەربارەی VIP ئاماژە بەوەدراوە کەتەنها سەرۆکی ئەنجومەن و جێگەرەکەی سودمەندبن، من وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمە ڕەتدەکەمەوە".


وتیشی، "لەبەرئەوەی ئەندام و ئەنجومەن و سەرۆکی ئەنجومەن هەمان پێگەی کارێگێڕییان هەیە، کە پلە تایبەتن ناکرێت جیابکرێتەوە، ئەو دوو پۆستە بۆ خزمەتی کاروباری ئەندامان و لیژنەکانە، دواجار بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانە"

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP