Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی دارایی: هەموو کارئاسانییەک دەکەین بۆ هێنانی وەبەرهێنە بیانییەکان بۆ هەرێم

کوردستان

بینراو 68

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هیوادارین ئەمریکا رۆڵی هەبێت لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لەگەڵ مارشاڵ بیلینگسلی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا  کۆبووەوە، رایگەیاند، "پێویستە هانی كۆمپانیا ئەمەریكیەكان بدرێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن و پەرە بە لایەنی ئابوری هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش بدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "هیوادارین ئەمەریكیەكان رۆڵیان لە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا هەبێت بۆ ئەوەی كێشەكان بە ئاشتەوایی چارەسەر بكرێت".

لە بارەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێم وتی، "ئێمە هەموو كار ئاسانیەك دەكەین بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە كوردستاندا، چونكە هیچ وڵاتێك بە بێ وەبەرهێنەرانی بیانی بەرەوپێش ناچێت".

لە هەمان کاتدا، مارشاڵ بیلینگسلی پاڵپشتی خۆی دوپاتکردەوە بۆ هاندانی وەبەرهێنان و کردنەوەی خولی وەبەر هینان بۆ کارمەندانی وەزارەتی دارایی، ئەمریکا دەیەوێت وەبەر هێنان لە عراق بەگشتی و هەرێمی کوردستایش بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP