Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

کوردستان

بینراو 61

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان و یەک لیستی کورد لە کەرکوک.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر ئەمڕۆ پێنج شەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان و یەک لیستی کورد لە کەرکوک.

تۆڕی میدیایی بینەر ئەوەشی زانییەوە، کە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی  ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی تاوتوێكردنی پێكھیێنانی لیستێكی كوردییە لە ناوچە كوردستانییەكان، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سەردانی مەکتەبی ساسی یەکێتی کرد بۆ پەیوەندیەکانی هەردو حزب و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی چەند رۆژی رابردوی نێوانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP