Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەبدولستار مەجید: وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب لەناو پەرلەماندا " موزایەدەیە"

کوردستان

بینراو 72

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر وتنەوەی سردوی ئەی رەقیب لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند، "نەدەبوو سەرۆکی پەرلەمان ڕێگەی بەو موزایەدەیە بدایە".

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، وتنه‌وه‌ی‌ سرودی‌ ئه‌ی ره‌قیب له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنی‌ دوێنێی په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌، نه‌شده‌بوو سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رێگایبده‌ن بووترێته‌وه.

باسی لەوەشکرد، وتنه‌وه‌ی‌ سرودی‌ ئه‌ی ره‌قیب له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان نایاسایی‌ بوو ده‌بوو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان رێگای‌ نه‌دایه‌ مۆزایه‌ده‌ بكرێت.

روونیشیکردەوە، ده‌بوو له‌ یادی‌ ریفراندۆمدا برینه‌كان كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمه‌وه‌ دروستبوون سارێژبكرێن، ده‌بوو له‌م یاده‌دا سه‌ردانی‌ ماڵی‌ شه‌هیده‌كان كرابا كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمه‌وه‌ شه‌هید بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی لە یادی ریفراندۆمدا جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ناو پەرلەماندا دەستدەکات بە وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب و بەشێک لە پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەڵدەستنە سەرپێ و سرودەکە دەڵێنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP