Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی هیوا داوای لێبوردنی لە کەناڵی بی ئێم سی کرد

کوردستان

بینراو 239

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەهۆی رێگەنەدان بە کەناڵی بی ئێم سی بۆ گوڵبەخشین بەکارمەندەکانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی هیوا داوای لێبوردنی لە کەناڵەکە کرد و رایگه‌یاند ، رۆژی یەک شەممە سەردانی نەخۆشخانە بکەن داواکاریەکەتان بۆ جێبەجێ دەکەم.

د.دۆستی عوسمان بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، من ئاگادار نەبووم و ئێستا لە هەولێرم رۆژی یەکشەممە داواکاریەکەتان جێبەجێ دەکەم.

وتیشی، هۆکاری رێگەنەدانەکەش بە هۆی هەندێک کێشەی ناو نەخۆشخانەکەوە بوو و داوای لێبوردن دەکەم  وەرن خۆم داواکاریەکانتان جێبەجێ دەکەم.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی تیمی کەناڵی بی ئێم سی سەردانی بەڕێوه‌بەری تەندروستی سلێمانی د.سەباح هەورامی- یان کرد بەمەبەستی مۆڵەتدان بە گوڵبەخشین بە کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە و دەستخۆشیلێکردنیان، بەڵام مۆڵەتیان پێنەدراو و لەلایەن کەسێکی نوسینگەکەوە پێیان وتراوە ئەو کارە جێبەجێ نابێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP