Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناتانیاهۆ بۆجاری پێنجەم بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 52

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئیسڕائیل ریئۆفین ریڤیلین، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهوی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە رابەرایەتی حیزبی لیکۆد، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ رکابەرەکەی ناتانیاهو بێنی گانتزدا شکستیان هێنا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای تێپەڕبوونی هەشت رۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، روونییە ناتانیاهو بۆ جاری پێنجەم لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە یاخود نا، کوتلەی باڵی راست بە رابەرایەتی حیزبی لیکۆد و حیزبە ئاینییەکان پێکەوە پێویستان بە شەش کورسی دیکە هەیە تاوەکو ببنە زۆرینەی پەرلەمان.

لە گرتە ڤیدییۆییەکاندا دەردەکەوێت ریفیلین ناتانیاهو رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە، ناتانیاهو ٢٨ رۆژی لەبەردەستدایە تاوەکو حکومەتەکەی پێک بهێنێت، ئەگەر نەیتوانی لەو ماوەیەدا پێکی بهێنێت دەکرێت چواردە رۆژی بۆ درێژ بکرێتەوە.

ئەوەش لە دوای ئەوەوەدێت، هەفتەی رابردوو لە ئیسرائیل هەڵبژاردن بەرێوەچوو بۆ دیاریکردنی حکومەتێک نوێ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP