Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مامۆستایه‌كی زانكۆ: وه‌ك مشكی تاقیگه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌شی راگه‌یاندن ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 110

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پرۆفیسۆرێكی یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی وه‌ك مشكی تاقیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێندنكاراندا ده‌كرێت.

هێمن مه‌جید پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی سلێمانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له‌ زانكۆی سلێمانی پێی وتوم بۆیه‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی رێبازه‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی قۆناغی سێ له‌ تۆ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و دراوه‌ به‌ مامۆستایه‌كی دیكه‌، چونكه‌ مامۆستاكه‌ی دیكه‌ خوێندكاری سه‌ره‌تا كۆرسه‌كانی دكتۆرایه‌ تا خۆی پێ فێربكات.

وتیشی، ئه‌و بڕیاره‌ش جگه‌ له‌ بینینی خوێندكار وه‌ك مشكی تاقیكردنه‌وه‌ شتێكی دیكه‌ نییه‌ و هه‌ر به‌و كه‌م ته‌ماشاكردنه‌شه‌ بازاڕی مامۆستا فاشله‌كانی زانكۆی گه‌رمكردوه‌ له‌و هه‌رێمه‌دا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێك له‌ شاره‌زایان پێیان وایه‌ زانكۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ پسپۆربوونی خوێندكار له‌و بواره‌ی كه‌ تیایدا ده‌خوێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP