Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆچارەسەرکردنی گرژییەکان کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامدەدرێت

کوردستان

بینراو 230

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی رایگەیاند، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی (گۆران و  یەکێتی و پارتی) بۆ کەمکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو لایەنانەیە کە لە ماوەی رابردوودا روویانداوە.

پێشتر رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  لە پەیامێکدا داوای لە هەر دوو حزبی ( یەکیتی و پارتی )کرد کە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجامبدەن لەو بارەیەشەوە، نەسرەدین محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، "ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەوگرژی و ئاڵۆزیانەیە کە لە ماوەی رابردوودا لە نێوان لایەنەکاندا روویانداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئیستادا بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕوانی وەڵامی ئەوو دوو لایەنەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە و دیاری کردنی کاتی کۆبوونەوەکە.

وتیشی، ئومێد دەکەین لە هەفتەی داهاتودا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت، چەنکە کەمکردنەوەی گرژیەکان و باشکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا لە بەرژەوەندی میلە تەکەماندایە، بەتایبەت پەیوەندی نێوان یەکیتی و پارتی چونکە دوو لایەنی سەرەکین و بە ناکۆکی ئەوان ناکۆکی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لەچەند رۆژی رابردوودا عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا داوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێقۆڵی کرد لەنێوان هەریەکە لە ( پارتی و یەکێتی و گۆڕان)دا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP