Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سعودییە: دەبێت ئێران باجی هێرشەکان بدات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 57

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی سعودییە رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، دواتر رێ و شوێنی پێویست لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان دەگرینەبەر لە بارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان.

عادل جوبەیری، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، " لەگەڵ هاوڕێ و هاوپەیمانەکانیدا وتوێژ دەکات سەبارەت بەو ڕێوشوێنانی دواتر دەیانگرێتەبەر." ئەمەش دوای هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، وتیشی بەڵام هێشتا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناکرێت هێرشەکە بەبێ وەڵامدانەوە بەسەرماندا بڕوات، دەبێت ئێران باجەکەی بدات، کاتێک تیمی لێکۆڵینەوەکە کارەکانی تەواو دەکات، ئەنجامەکان رادەگەیەنین".

ئەوەش لە کاتیک دایە لە هەفتەی رابردوودا هێرشێک کرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی سعودییە، ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا و سعودییەش لۆمەی ئێرانیان کرد لەسەر هێرشەکە، سەرەڕای ئەوەی حوثییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان راگەیاندووە. لەلای خۆیەوە ئێران رەتیدەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەدا و وتیشی ئامادەیە بۆ جەنگ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP