Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی مۆتێل بەیان داخرا

کوردستان

بینراو 136

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مۆتێلێك داده‌خات تائه‌وكاته‌ی پابه‌ند ده‌بێت.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به‌هۆی پایه‌ند نه‌بوون به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، مۆتێل به‌یان له‌ گه‌ره‌كی رزگاری شاری سلێمانی داده‌خرێت.

ئاماژە بەوە کراوە، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێوسته‌ له‌سه‌رجه‌م ته‌لارو باڵه‌خانه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت دانانی سیسته‌می ئه‌له‌رمی مه‌ركه‌زییه‌، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ناوباڵه‌خانه‌كاندان تا رێگری له‌ زیادبوونی رووداوه‌‌ نه‌خوازراوه‌كان بكات، به‌ڵام له‌مۆتێل به‌یان ئه‌و سیسته‌مه له‌كاركه‌وتووه.

‌باسی لەوەشکردووە، هه‌بوونی ئامێری ئاگر كوژێنه‌ره‌وه‌ و به‌رده‌وام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست كاربكات، یه‌كێكی تره‌ له‌ مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، له‌ مۆتێل به‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌موكورتی له‌ سیسته‌مه‌كه‌یدا هه‌یه‌ له‌هه‌مانكاتدا سۆنده‌ی سیسته‌مه‌كه‌ش رزیووه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌یگۆڕیوه‌. 

ئەوەشی روونکردووەتەوە، هه‌بوونی كه‌موكورتی له‌ په‌یژه‌ی رزگاربوون و هه‌بوونی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك له‌ ناوتانكی سه‌ربان به‌هۆی دانه‌پۆشینیان و پیس بوونی ئاوی تانكییه‌كه، سه‌رپێچییه‌كه‌ی تری مۆتێل به‌یانه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌وكه‌س و میوانانه‌ دروست ده‌كات له‌و شوێنه‌ ده‌مێننه‌وه‌ بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێل به‌یان ده‌ده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی له‌شوێنه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی ته‌لار و باڵه‌خانه‌ و شه‌وشوێنانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسه‌ مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تێدابێت، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ پابه‌ندی چاككردنی كه‌موكورتیه‌كان و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP