Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاسپۆرتی عێراقی پلەیەکی زۆر خراپ تۆمار دەکات

عێراق

بینراو 169

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک پاسپۆرتی عێراقیی پلەیەکی زۆر خراپی گرتووە لە ریزبەندی پاسپۆرتەکانی جیهاندا، دوای ئەفغانستان پاسپۆرتی عێراقیی خراپترین جۆری پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهان.

لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری (سیۆ ۆرڵد)ی جیهانی ئاشکرای دەکات، کە بۆ ساڵی ٢٠١٩ پاسپۆرتی ئیماراتی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە و هەڵگری پاسپۆرتی ئیماراتی دەتوانێت بۆ (١١٣) وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکات و بۆ (٥٤) چوار وڵاتیش بە ڤیزا گەشت بکات، دوای ئەویش پاسپۆرتی سەنگاپورە و ئەڵمانیا و فینلەندا و دانیمار و سوید و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و لۆکسمبۆرگ و ئیسپانیا و هۆڵەندا دبێت.

هەر بە پێی ئەو توێژینەوەیە، ئەمەریکا لە ریزبەندییەکەدا ژمارە (١٤)ی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانی وەرگرتوە، هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە دەتوانن بۆ (١١٦) وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

لەسەر ئاستی جیهانیش، خراپترین پاسپۆرت ئەفغانستانە کە لە پلەی یەکەمدایە و ریزبەندیی (١٩٩)ی وەرگرتوە، دوای ئەویش عێراق دێت لە پلەی (١٩٨)دایە.

راپۆرتێکی (گڵۆباڵ پاسپۆرت ئیندێکس) باس لەوە دەکات هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بەبێ ڤیزا دەتوانێت گەشت بۆ تەنها حەوت وڵات بکات، ئەوانیش (ئیکوادۆر، هایتی، میکرۆنیزیا) بۆ (٢٥) وڵاتیش لەناویاندا سوریا و لوبنان و تورکیا دەتوانێت لە فڕۆکەخانە ڤیزا وەربگرێت و بۆ ئێرانیش بەبێ مۆری سەر پاسپۆرت گەشت دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێش ساڵی (١٩٩١) پاسپۆرتی عێراقیی یەکێک بو لە پاسپۆرتە بەهێزەکان و هەڵگرانی دەیانتوانی بەبێ وەرگرتنی ڤیزا گەشت بۆ (١٠٠) وڵاتی جیهان بکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP