Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی پێشمەرگەوە

کوردستان

بینراو 148

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا باس لە گۆرانکاری و زیادکردنی مووچە و ئمتیازاتەکانی پێشمەرگە دەکرا، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تا ئێستا هیچ گۆرانکارییەک رووی نەداوە بەڵام بەردەوام لە هەوڵداین.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی زیادکردنوو گۆڕانکاری لە مووچەی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی بینەری رایگەیاند، " تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە و هیچ گۆرانکارییەکی نوێ نییە لە بارەی زیاد کردنی مووجەی پێشمەرگەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا، چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزارەتی ناو خۆی هەرێم و عێراق ئەنجامدرا بۆ هاوتاکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە مووچەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق،  بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڕان کارییەک رووی نەداوە و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP