Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەنگم بە محەمەد سەڵاح داوە کەچی بۆ میسی رۆیشتووە

وەرزش

بینراو 115

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

راهێنەری هەڵبژاردەی سوودان، ئاشکرای دەکات کە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ (خەڵاتی The Best) دەنگی بە محەمەد سەڵاح داوە کەچی بۆ میسی رۆیشتووە.

درافکۆ لۆگارۆسیچی کرواتیی و راهێنەری هەڵبژاردەی سوودان، باس لەوە دەکات کە بۆ باشترینی جیهان، من دەنگم بە میسی نەداوە، دەنگەکانی من یاریی پێوە کراوە.

راهێنەری هەڵبژاردەی سوودان ئاشکراشی دەکات، دەنگەکانی من بەمشیوەیە بووە،محەمەد سەڵاحم بە یەکەم هەڵبژارد، سادیۆ مانێ دووەم و کیلیان مباپێش دەنگی سێیەمم بوو.

دەنگی یەکەمی بۆ محەمەد سەڵاحی میسڕی بووە، بەڵام دواتر لە ئاشکراکردنەکەی فیفادا وا هاتووە دەنگی بۆ لیۆنێل مێسی دابووبێت، بە گوێرەی دەنگە ئاشکراکراوەکان لە لایەن فیفاوە، دەنگی یەکەمی راهێنەرەکەی سوودان بۆ مێسی و، دووەم بۆ ڤان دایک و سێهەم بۆ سادیۆ مانێ بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لیونێل مێسی خەڵاتەکەی فیفای بردەوە دوای بەدەستهێنانی ٤٦ دەنگ، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەڕێوە چوو. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP