Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازی كۆن

کوردستان

بینراو 16

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وێنه‌ی كۆتایی (T O R)ی تایبه‌ت به‌ شێواز و سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی واژۆ كراو ره‌وانه‌ی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرا بۆ په‌سه‌ندكردن و خستنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، قایمقامی سلێمانیش ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، رێگه‌ ناده‌ن كه‌لتو و كه‌له‌پوری سلێمانی روبه‌ڕوی مه‌ترسی ببێته‌وه‌.

ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زای سلێمانی سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری پرۆژه‌ی (T O R)ی سلێمانی كرد، كه‌ نوێنه‌ری شاره‌وانی و شوێنه‌وار و زانكۆی سلێمانی ئاماده‌ی بون و رایگەیاند، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌یان به‌ گرنگ وه‌رگرتوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قایمقامی سلێمانی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی پڕۆژه‌كه‌ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پاراستنی كه‌له‌پوری سسه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان واژۆیان له‌سه‌ر وێنه‌ی كۆتایی پرۆژه‌ی (T O R)ه‌ كه‌ كرد و به‌ نوسراوی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرا بۆ په‌سه‌ندكردن و كارپێكردنی له‌لایه‌ن ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP