Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردوگان سەرکردەکانی جیهانی ئاگادارکردەوە کە خۆیان لە تۆمەتبارکردنی ئێران بپارێزن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 116

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک لە بەردەستدا نییە کە ئێران ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییەیە، ئاگاداریکردنەوە کە خۆیان لە تۆمەتبارکردنی ئێران بپارێزن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، سەرکردەکانی جیهانی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی کە خۆیان لە تۆمەتبارکردنی ئێران لە هێرشەکەی١٤ی ئەیلول بپارێزن، ئەو هێرشە لەلایەن یەمەنەوە کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئەگەر بێت و هەموو تۆمەتەکان بخەینە پاڵ ئێران، ئەوە بەهیچ شێوەیەک رێگەیەکی راست نیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ی ئەیلولدا هێرشکرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوتی سعودییە و ئەمریکاش ئێرانی تۆمەتبارکرد بە ئەنجام دانی ئەو کردەوەیە هەرچەندە حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان راگەیاند، و ئێرانیش رەتی کردەوە دەستی لەو هێرشەدا بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP