Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری خوێندنی باڵا: هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن دەدەین

کوردستان

بینراو 58

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوو پرۆگرامی زانكۆی تیشك، لەلایەن دەزگای ناوەندی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا متمانەی نێودەوڵەتی وەرگرت، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش وتی، بەردەوام دەبین و هەوڵى زیاتر دەدەین بۆ بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن.

ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم کە هەردوو پڕۆگرامی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیارییەکان لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لەلایەن دەزگای ناوەندیی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا متمانەی نێودەوڵەتی وەدەگرن".

باسی لەوەشکرد، "کۆبونەوەى ئەمڕۆمان پێمان دەڵێت دەبێت بەردەوام دەبین و هەوڵى زیاتر دەدەین بۆ بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن، هیوادارام ئەم هەنگاوە دەستپێکێکى نوێ بێت بۆ ئەوەى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان بە حکومى و تایبەت لەسەر ئەم رێچکەیە بڕۆن و متمانەى نێودەوڵەتى بەدەست بهێنن".

ئارام محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بمانەوێت ئایندەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمەکەمان زامن بکەین، دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە بەرزکردنەوەی ئاست و کواڵیتی خوێندنی زانکۆکانمان بکەین، بیگومان دەبێت هەردوو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لەم بوارەدا هاوکار و هەماهەنگ بن".

باسی لەوەشکرد، "بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی شاڕێی گەیشتنە بەم ئامانجانە، چونکە بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی مانای بنیادنان و پەرەپێدانی کەلتور و بنەماکانی کواڵیتییە لەبەر رۆشنایی رۆشنایی ستاندارد و پێوەری زانستی نێودەوڵەتی و دەبێتە هۆی فراوانکردنی زیاتری ره‌هه‌ندی نێودەوڵەتی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP