Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بوونی ئەندامێکی مێینە دەکات بە مەرج لە دەستەی سەرۆکایەتیدا

کوردستان

بینراو 66

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆیدا دەکات، بەگوێرەی پێشنیازێکی هەمواری پەیڕەوی پەرلەمان، پەرلەمانتار دەتوانێت وابەستەی فراکسیۆنەکەی نەبێت، لە فراکسیۆنەکەی جیاببێتەوە و فراکسیۆنی نوێش دروستبکات یاخود بچێتە پاڵ فراکسیۆنێکی تر.

لە بارەی گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا، شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەر رایگەیاند، "یەکێک لە بڕگە گرنگەکان جیاکردنەوەی لیژنەکان و گۆڕانکاری لە بڕگەی دەستەی سەرۆکایەتییە، بە پێی هەموارەکە مەرجە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە رەگەزی مێ بێت و نابێت دەستەی سەرۆکایەتی رەگەزی مێی تیانەبێت".

باسی لەوەشکرد، لە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆدا پێشنیازێکی ترکراوە کە یەکێک لە ئەندامانی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئۆپۆزسیۆنبێت بۆ سەقامگیرکردن یان چەسپاندنی مەبدەئیەتی شەفافییەت و جێگیرکردنی دیموکراسییەت، بەڵام نازانین لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی پەرلەماندا دەنگی پێویست دەهێنێت یان نا.

لە بارەی زیادکردنی لیژنەکانی ناو پەرلەمان ئاماژەی بۆئەوەکرد، یەکێکی تر لە هەمواری پەیڕەوی ناخۆ مەسەلەی لیژنە هەمیشەییەکانە و جیاکردنەوەی لیژنەکانە بۆ ئەوەی ئەندام بتوانێت زیاتر هەق بدات بەو لیژنەیەی کە خۆی تێیدا ئەندامە بۆنموونە، لیژنەی پێشمەرگە جیابێت لە لیژنەی ئاسایش و ناخۆ، لیژنەی شارەوانی و گەشتوو گوزار جیابێت لە لیژنەی ئاوەدانکردنەوە، ئەوەشی روونکردەوە هەموارکە چەند لیژنەیەکی تریش دەگرێتەوە.

روونیشی کردەوە، لە ماددەی ١٦ەی هەموارەکەدا باس لەوە دەکات، کە بڕگەی دووی یاسای ١١٠ی پەیڕەوی ناوخۆی ئێستا لاببرێت، واتە پەرلەمان تار ئازادبێت لەوەی لە فراکسیۆنەکەی خۆی جیاببێتەوە و سەربەخۆ کاربکات یان بچێتە پاڵ فراسیۆنێکی تر.

جەختیشیکردەوە، کەیەکێک لە لایەنە باشەکانی ئەو هەموارە ئەوەیە حزب هەیمەنەی بەسەر پەرلەمانتاردا نامێنێت، پەرلەمانتار دەتوانێت ئازادانە ئەو بەڵێنانە جێبەجێبکات کە کە داوییەتی بە دەنگدەرەکانی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە باس لەوەدەکرێت کە چەند یاسایەک لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی داهاتوودا پێشنیازی بۆ کراوە کە گۆرانکاری تیا بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP