Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کچێکی کورد لە زمانی تورکیدا پێش قوتابییە تورکەکان دەکەوێت

کوردستان

بینراو 146

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قوتابییەکی خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆك، لە تاقیکردنەوەیەکی شارەزایی زماندا لەسەر ئاستی جیهان، پلەی یەکەم بەدەستدێنێت.

بتول قوتەیبە کچێکی کوردە، قوتابی پۆلی شه‌شه‌ له‌ خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆك، لە تاقیکردنەوەیەکی جیهانیدا لە سەر ئاستی ١٥ هەزار کەس لە شارەزایی زماندا، پله‌ی یەکەم به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ساڵانە تاقیکرنەوەیەکی ئۆنڵاین لە رێگه‌ی ئینتەرنێتەوە لەسەر ئاستی جیهان لە شارەزایی زمانە جیهانییەکاندا دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش بتول کە خەلکی قەزای شێخانە، بەشداریی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌كات و لە کێبڕکێیەکەد پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێنا.

تاقیکرنەوەکە زمانەکانی ئینگیلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئەڵمانی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیكه‌ لەخۆ دەگرێت.

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئەم قوتابیە کوردە بەهۆی شارەزایی لە زمانی تورکی پێش قوتابییە تورکەکان کەوتووە و توانیویەتی لە کوی ١٥هەزار بەشداربوو پلەی یەکەم بەدەستبێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP