Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كۆتایی هات

کوردستان

بینراو 938

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی یەكلیستی هێزە كوردییەكان لە ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كۆتایی هات.

خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت".

وتیشی،" هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو ده‌كه‌ن، هه‌مو لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له‌ دروستكردنی یه‌ك لیستی كوردستانی ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دادگای فیدراڵی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی  ئه‌م مانگه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و تانه‌یه‌ ده‌دات كه‌ له‌سه‌ر ماده‌ ١٥ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌دات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP