Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چین داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت

جیهان

بینراو 92

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

چین داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکانی سەر کۆمپانییا چینییەکان هەڵبگرێت و سزا لەسەر ئێرانیش کەمبکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە جێنگ شوانگ، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند واشنگتن، "گوێنادات بە مافە رەواکان و بەرژەوەندی هەموو لایک بە خواستی خۆی سزا دادەنێت، ئەمە کاردەکاتە سەر دابونەریتە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەردنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان".

ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوە رەخنەی لە بەکارهێنانی یاساکانی ئەمەریکا گرت دژ بە کۆمپانیا چینییەکان و داوای لە بەرێوەبەرایەتییەکەی ترەمپ کرد دەستبەجێ " ئەو هەنگاوە هەڵەیە چاک بکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە مامەڵەکانیان لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی یاسای نێونەتەوەییە و پێویستە رێزی لێ بگیرێت.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، ئەمریکا بەردەوام سزاکانی لەسەر کۆمپانیا چینییەکان و ئێرانییەکان زیاد دەکات و قورستری دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP